بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بایەخی لیری تورکیا لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو، نالەبارترین داڕمانی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینیوەو ھەر دۆلاری ئەمریکا گەییشتووەتە ژمارەی بێ وێنەی ١٣ لیرە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانیی دوێنێش تەنیا کاژێرێک دوای لێداوانێکی «ڕەجەب تەسب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێشگرتن بە ھەڵکشانی بایەخی دراڤی بیانی ، لیری تورکیا ھەمیسان دابەزی و ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ١١.٤٦ لیر سەودای پێوە کرا.
ڕۆژی ھەینیش ھەزاران کەس لە ئیزمیری تورکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گرانی ، ھەڵاوسانی ئابووری و دابەزینی نرخی دراڤی نیشتیمانیی ڕژان بوونە نێو شەقام و بازاڕەوە.
342/